وەزارەتی تەندروستی عێراق راپۆرتی پزیشکی داد و هۆکاری گیانلدەستدانی سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی سونی عێڕاقی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راپۆرتی پزیشکی پشكنینی دادیدا بۆ سەعد کەمبەش باس لەوەدەکات، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە و لە توێکاری تەرمەکەیدا پارچەیەک لە دڵی رەوانەی پشکنینی ورد کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمەڵێک
ئاوسانی شلە لە سییەکانیدا هەبووە، بەڵام هیچ ئاسەواری لێدان و شکان بەسەرییەوە نەبووە
و توشی خوێن بەربوونی مێشک نەبووە.
تەندروستی عێراق باسی لەوەشکردووە،
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری گیانلەدەستدانەکە دەرکەوتووە و پشکنینی
وردتر بەردەوام دەبێت لە تاقیگە تایبەتییەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەعد
کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی سونی عێراق تۆمەتبارکرا بە کڕینی ئوتێلێکی گرانبەها لەسەر
دارایی دیوانی سونی و دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکە و سەپاندنی سزا بەسەریدا لە زیندان
هەڵهات، دواتریش لە پارێزگای موسڵ دەستگیرکرا و لەدوای دەستگیرکردنەکەی گیانی لەدەستدا.