سەردێڕ:

ئەمریکا هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کۆدەکاتەوە

PM:11:45:20/04/2023

1940 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا داوا لە وڵاتە خاوەن ئابورییە گەورەکان دەکات بەشداربن لە هاوکاری کردنی ئەو وڵاتانەی هەولی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەدەن.


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوە سەرکردەی گەورە وڵاتانی ئابوری رایگەیاند، هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ دارستانەکانی ئەمازۆن دەستپێدەکەن و هەر وڵاتێک دەتوانێت بە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بەشداری بکات.

وتیشی، پلانیان هەیە پشتیوانی دارایی لەو وڵاتانە بکەن لە هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و سنووردارکردنی بڕینەوەی دار لە دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن دەدەن لە بەرازیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەو وڵاتانە دەکات کە خاوەنی ئابوری گەورەن، هاوکاربن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و جێگریکردنی ئامانجەکانی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و رێگری کردن لە پەنگخواردنەوەی گەرمی.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ساتێکدا دەژین کە ئامارزی باش و جدییان لەبەردەستدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دەتوانرێت سنوردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بە ئامانج بگیرێت لە رێگەی بەڵێننامەی نێودەوڵەتییەوە.

باسی لەوەشکرد، پلانی داناوە بۆ داواکرنی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە وڵاتە خاوەن ئابورییە گەورەکان بۆ بەکارهێنانی لە سندوقی ئەمازۆن کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڕینەوەی داری دارستانەکان دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆنفڕانسی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە میسر عێراق وەک یەکێک لەو وڵاتانە دیاریکرا کە زۆرترین گۆڕانی کەشوهەوای تێدا روودەدات.













گەلەری