PM:11:15:20/04/2023
3212 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کۆچی سوید دەڵێت، لە ماوهی پێنج ساڵی ڕابردودا دەزگای کۆچی سوید زیاتر لە سێ هەزار مافی پەنابەرێتی لە پەنابەران وەرگرتوەتەوە و نیازی زیادکردنی ژمارەکەشی هەیە، دەشڵێت، دۆسیهكانیان کەموکوڕی زۆری تیابوە.
ماریا مالمەر ستێنەگار، وەزیری کۆچی سوید لهبارهی وهرگرتنهوهی مافی پەنابەرێتی لهو پەنابەرانە رایگهیاند، پێشووتر لێکۆڵینەوە لە کەیسی ئەو کۆچبەرانە گرنگی کەمتری پێ دراوە و کەموکوڕی زۆری تیابوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەپاش هەڵبژاردنەکانی
١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٢ لەو وڵاتە کە پارتی ڕاستڕەوە و دژی کۆچبەرانە دەسەڵاتی گرتەدەست
و توانیویەتی دۆخی كۆچبهران لهو وڵاته بگۆڕێت.
حکومەتی سویدیش خوازیارە دەزگاکە
لێکۆڵینەوەکانی زیاتر بکات کە ساختەکاری و زانیاری هەڵە لە کەیسەکاندا ههن و مافی پەنابەرێتی پێ وەرگیراوە، داوای کردوە کە ساڵانە ژمارەیەکی زیاتری مۆڵەتی مانەوە لەوانە وەربگیرێتەوە.