سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی عێراق: سەعد کەمبەش دەستگیکرایەوە

PM:05:42:20/04/2023

3296 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سەعد کەمبەش سەرۆکی پێسووی دیوانی وەقفی سونە لە دوای هەڵهاتنی لە بنکەی پۆلیسی کەرادە دووبارە لە پارێزگای موسڵ دەستگیرکراوەتەوە.


لە دوو رۆژی رابردوو سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سونە لە بنکەی پۆلیسی کەرادە بە هاوکاری سێ کەس هەڵهات بۆ رۆژی دواتر براکەی و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی لە بازگەی پارێزگای کەرکوک دەستگیکران.

 

سەعد کەمبەش سەرۆکی پیشوی دیوانی وەقفی سوننی بووە لە عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دادگا بڕیاڕی چوار ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاند، سەعد کەمبەش تۆمەتبارە بە بەهەدەردانی سامانی گشتی ٤٩ ملیار دینار و کڕینی هۆتێل رەمەدا لە شاری هەولێر.

سەعد کەمبەش لە رێکەوتی ٢١ی ئازاری ئەمساڵ لەلایەن تیمێکی دەستەی دەستپاکی عێراقەوە دەستگیرکرا و لە رێکەوتی ١١ی نیسان دادگای ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تاوان سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.


 













گەلەری