سەردێڕ:

نرخی زێڕ روو لە دابەزینە

AM:11:26:20/04/2023

23992 جار خوێندراوەتەوە

بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخەکەی نزمبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی داتا جیهانییەکان ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر پێنج گرام زێڕ یەکسانە بە مسقاڵێک لە زێڕ و بەپێی داتاکان نرخی گرامێک زێڕ بە ٦٤ دۆلارە و بەو پێیەش بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی زێڕ ماوەیەکە روو لە نزمییە لە بازاڕەکانی هەرێمدا و بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخەکەی  ١٠ هەزار دینار دابەزیوە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە.













گەلەری