سەردێڕ:

پۆڵەندا و ئۆکرانیا رێککەوتنەوە بۆ هەناردەکردنەوەی گەنم

PM:03:01:19/04/2023

2180 جار خوێندراوەتەوە

پۆڵەندا و ئۆکرانیا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا.


ئەمڕۆ سێشەممە، رۆبەرت تیلۆس وەزیری کشتوکاڵی پۆڵەندا رایگەیاند، لەگەڵ ئۆکرانیا دووبارە رێککەوتنیان کردووە و شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی گەنم لە رێگای وڵاتەکەوە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، میکانیزمێکیان داناوە، تا یەک تەن گەنمیش لە پۆڵەندا نەمێنێتەوە و هەموو کاڵاکان لە رێگای پۆڵەنداوە دەڕوات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەردوو وڵاتی پۆڵەندا و هەنگاریا بڕیاریاندا لەپێناو پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی گەنم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە لە ئۆکرانیاوە قەدەغەبکەن.

هاوکات، بەهۆی گرفتی لۆجستی و (بارکردن و داگرتن و گواستنەوە) پڕبوونی کۆگاکانی پۆڵەندا نرخی دانەوێڵە لە بازاڕی ناوخۆییدا دابەزیووە و ئەمەش وایکرد جوتیاران خۆپیشاندان بکەن و وەزیری کشتوکاڵی پۆڵەندا ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بکەن.













گەلەری