سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

PM:12:36:19/04/2023

2828 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێم ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لە کاتەکانی نزیک نیوەڕۆشدا بۆ ١٤٣ هەزار و ٨٠٠ دینار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو و لە کاتێکدا لە رۆژی رابردووش لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەدەکرا و لە ئێستاشدا و لە نزیک کاتەکانی نیوەڕۆدا نرخەکەی دابەزیوە.

لە ماوەی مانگی نیساندا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی لە ئەنجامی جێبەجێکردنی چەند رێکارێک لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە لە ئێستاشدا لە پەرەپێدانی پەوەیدنییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوامن بۆ بەهێزکردنی دینار.

لە رۆژی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت و دەگاتە بەهای فەرمی خۆی کە هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینارە.













گەلەری