سەردێڕ:

ئەمینداری ئۆپیك: کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت رێکارێکی خۆپارێزی بوو

PM:09:35:18/04/2023

1188 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی ئۆپیک دڵنیاییدا لەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت رێکارێکی خۆپارێزی بووە و هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ ئۆپێک پڵەس نەکراوە.


هەیسەم غەیز، ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، ئەمە جاری یەکەم نییە کە ئۆپێک خۆی لەگەڵ بنەماکانی بازاڕگەری و بەرهەمی نەوتی دەگونجێنێت و بڕیارەکانی زۆر بە وردی یەکدەگرێتەوە لەگەڵ هەڵسوکەوتەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە دوای چەند مانگێک و لەگەڵ پێشهاتەکانی بازاڕ، هەمووان بە شرۆڤەکارانەوە ستایشی بڕیارەکەیان کرد، چونکە کارێکی دروستبوو بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕ.

جەختی لەوە کردەوە، هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس لە مانگی نیساندا بڕیارێکی پێشوەختەی نەبووە، وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژەی پێکردووە، بەڵام کۆمەڵێک دەستکاری لە بەرهەمهێناندا هەبوو کە لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و وڵاتانی دیکەی ئۆپێک پڵەسەوە راگەیەندراون.

ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک سیاسەت ئەم هۆکارانەیان خراپتر کردووە و بازاڕەکانی تری وزە ناجێگیرتر بوون بەراورد بە بازاڕەکانی نەوت و سەقامگیری بازاڕەکانی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رۆڵەی کە ئۆپێک پڵەس و هاوپەیمانی دەیگێڕێت.

باسی لەوەشکرد، پێویستە لەگەڵ یەکتر کاربکەن نەک بە پێچەوانەوە پێیان وایە کلیلی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی وزەی داهاتوودا لە گفتوگۆی بنیاتنەردایە لەگەڵ هەموو هاوبەشەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا رێکخراوی ئۆپیک بڕیاریدا رۆژانە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە و بڕیارەکەش ناڕەزایی بازاڕی نەوتی لێکەوتەوە و لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوت بە ٨٤دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.













گەلەری