لە هەرێمی ماهاراشترای هیندستان ١٣ کەسی بەشداربووی رێوڕەسمێک بەهۆی لێدانی خۆرەوە گیانیانلەدەستدا و بەشێکیش لە بەرشداربووان لە هۆش خۆیان چوون.
میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردووەتەوە، لە ناوچەی خارگاری سەربە شاری ناڤی مومبای لە هەرێمی ماهاراشترا لە شوێنێکی کراوەدا رێوڕەسمێکی خەڵاتکردن بەڕێوەچووە.
باسیان لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لەو ناوچەیە گەیشتووەتە ٣٨ پلە و کاریگەری لەسەر ئامادەبووانی
رێوڕەسمەکە کردووە و چەند کەسێکیش بێهۆش بوون و زیاتر لە ٢٠ کەس بەهۆی پلەکانی گەرماوە
رەوانەی نەخۆشخانە کراون و چارەسەری هەشت کەسیان بەردەوامە.
ئەوەشیانخستووەتەڕوو، لە رێورەسمەکەدا ١٣ کەس کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٤ ساڵ بووە بەهۆی
لێدانی خۆرەوە گیانیانلەدەستداوە و نۆیان ژن بوون.
ساڵی رابردوو، دوو هەزار
و ٢٢٧ کەس بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هیندستان گیانیانلەدەستداوە.