سەردێڕ:

بایدن خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندید دەکاتەوە

AM:12:03:18/04/2023

2260 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی نیشتمانی دیموکراتەکانی ئەمریکا و کارمەندانی کۆشکی سپی، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کاندیدکردنەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و ئەگەری هەیە لە ٢٥ی مانگدا رابگەیەندرێت.


نیویۆرک تایمز لە زاری چەند چاوگێکەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی نیشتمانی دیموکراتەکان و کارمەندانی کۆشکی سپی و راوێژکارە دەرەکییەکان چڕبووەتەوە بۆ ئەوەی جۆ بایدن بگاتە بڕیاری کۆتایی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە لە ٢٥ی مانگدا لە گرتە ڤیدیۆییەکدا بایدن دووبارە کاندیدبوونی خۆی رابگەیەنێتەوە و هاوکات ئەگەری هەیە لە سەرەتای هاویندا بەشداریکردنی بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا بە فەرمی رابگەیەنرێت، بەو پێیەی بە بۆچوونی دەوروبەرەکەی، سەرۆکی ئێستای کۆشکی سپی هیچ رکابەرێکی جددی نییە پێویست بە پەلەکردن ناکات تا کاتی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن.

جۆ بایدن، ٤٧ـەم سەرۆکی ئەمریکایە و لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠دا توانی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا سەربکەوێت.













گەلەری