سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: زیاتر لە دوو هەزار کەس دادەمەزرێنین

PM:03:34:17/04/2023

1908 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، بەفەرمانێکی وەزاری زیاتر لە هەزار کەس لە هەڵگرانی بڕوانامەکانی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس دادەمەزرێن.


وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، نەعیم عبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر بنەمای یاسا کارپێکراوەکان فەرمانێکی دەرکرد بەدامەزراندنی دوو هەزار و ٣٢٨ کەس کراوە کە هەڵگری یەکێک لە بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر یان دکتۆران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی بڕیاری دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە ناوەکانیان لە ماڵپەڕی www.mohesr.gov.iq بڵاو دەکرێتەوە بۆئەوەی بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دامەزراندن سەردانی وەزارەت بکەن.

دەشڵێت، بۆ پرۆسەی دامەزراندنەکە داواکاری پێویستی بە چوار بەڵگەنامەی فەرمی لەجۆری ئەسڵی هەیە لەگەڵ هێنانی یەک کۆپی ملەوەن و چوار وێنەی تایبەت بە مامەڵەکان و بەڵگەنامەی دەرچوون یان بڕیاری هەڵسەنگاندن سەبارەت بە پێدانی بڕوانامە و بەردەوامبوون لە دەستپێکردن لە ماوەی ١٠ رۆژدا و لەژێر رۆشنایی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩١)، (٥٩٢)، (٥٩٣) لە بەرواری ١٦/٠٤/٢٠٢٣.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە ئەوانەی دامەزراون پەیوەندی بە دامەزراوە پەروەردەییەکانەوە بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە هەرێمی کوردستان دامەزراندن لە سەرجەم وەزارەتەکان بەفەرمی راگیراوە، جگەلەوەش حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە بۆ رەخساندنی هەلیکار بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان. 













گەلەری