لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٤ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە .
دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق لەسەرەتای هەفتەدا ١٧٤ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٦١٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٣٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بوو و ١٤٠ ملیۆن و ٣٢٦ هەزار و ٦١٠ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.
رێکارەکانی بانکی
ناوەندی عێراق بەردەوامە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەهای دۆلار و لە ماوەی رابردوو راوێژکاری
دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆنتڕۆڵکرنەوەی بەهای دۆلار ماوەیەکی کاتی
کەمی ماوە و بەم زووانە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دەبێت بە ١٣٥ هەزار دینار.
لە هەفتەی
رابردوودا، بانکی ناوەندی رۆژانە ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٤٧٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتە
بازاڕەوە ئەم رێژەیەش بەراورد بەفرۆشی ئەم هەفتەیە ٢٥٪ کەمی کردووە.
هاوکات، هەفتەی
پێشووتر بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە.
لە ماوەی
رابردوو فالح داود جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە مانگی نیساندا
بەهای دۆلار نزمدەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی.
هاوکات، ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا بڕی یەدەگی دراوە بیانییەکانی عێراق گەیشتووەتە
١١٠ ملیار دۆلار.