سەردێڕ:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد

PM:11:51:16/04/2023

7764 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە دەستیپێکرد.


١٩٨ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقن کە بڕیارە تێێدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بکرێت

فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە ٢٠ی خولی پێنجەمی وەرزی یاسادانانی یەکەمی دەستپێکرد.
لە ئێستادا خوێندنەوەی یاسایی بۆ بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت و لە نێوان پەرلەمانتاران گفتگۆی لەسەر دەکرێت.
بە گوێرەی زنایارییەکان پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق زیاد دەکرێت و شایستەی دارایی زیاتری بۆ دابین دەکرێت و مووچەی پێشمەرگە لە بودجەی عێراق هەژمار دەکرێت.

بەپێی کارنامەکە لە چوارچێوەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی دووم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەکرێت.

رۆژی ٢ی ئەم مانگە، موحسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ رەوانەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کرد. لە ١٣ی مانگی ئازاردا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی پەسەند کرد و رۆژی ١٧ی ھەمان ئەو مانگە رەوانەی ئەنجومەنی نوینەرانی کرد.

پێشتر باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، دەگاتە ١٩٧ تریلیۆن و ٨٢٨ ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، ٦٣ تریلیۆن دینارە.

 













گەلەری