سەردێڕ:

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی دوبەی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:12:40:16/04/2023

3432 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی دوبەی رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی دوبەی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، "هۆکاری ئاگرەکە پابەند نەبوون بووە بە مەرجەکانی سەلامەتییەوە".


میدیاکانی ئیماڕات بڵاویانکردەوە، لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەیەک کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کرێکارن ئاگر کەوتووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، بەهۆی رووداوەکەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها، بەرگری شارستانی ئیماڕاتیش دەڵێت، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی پابەند نەبوون بووە بە هۆکارەکانی سەلامەتی و تا ئێستاش رەگەزنامەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دیار نیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٧ بەرپرسانی دوبەی سیستمی تۆکمەتری بیناسازیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئاگر کەوتنەوە راگەیاند دوای دوبارە بوونەوەی ئەو رووداوانە لە باڵەخانەکاندا.













گەلەری