بانکی ناوەندی عێراق لەسەرەتای هەفتەدا ١٧٤ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٦١٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لە هەرێمیش ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٣ هەزار و ٥٥٠ دینارە.
لەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی خستوویەتیە بازاڕەوە ٣٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و ١٤٠ ملیۆن و ٣٢٦ هەزار و ٦١٠ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بانکی ناوەندی لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە
بازاڕەوە، بەڵام بەراورد بە فرۆشی هەفتەی پێشتر ٢٥٪ کەمی کردووە و رۆژانە ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار
و ٤٧٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
دوێنێ شەممە، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، بۆ ماوەیەک نرخی ١٠٠ دۆلار لە بەرامبەر ١٤٠ بۆ ١٤٥ هەزاردا جێگیر دەبێت.
وتیشی لە رێگەی خستنەڕووی دراوەوە بانک دەتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت وەک
ئەوەی لەماوەی رابردوودا روویدا کە لە کۆی گشتی مامەڵە داراییەکان لەسەر ئاستی عێراق
و کوردستانیشدا و بەهای دۆلار و دیناری کۆنترۆڵکرد، هەروەها توانی نرخی فەرمی و
نرخی بازاڕەکان لەیەک نزیک بکاتەوە.
راشیگەیاند، لەئێستادا مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە لە ئاستێکی ناوەنددایە،
چونکە لەکاتی هەبوونی کەلێنی زۆر و بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی زۆردا کڕین و فرۆشتن
بەرزدەبێتەوە، لە ئێستاشدا خواست و خستنەڕوو هاوسەنگە و بازاڕ جێگیرە. وڵاتانەی کە
نرخی ئاڵوگۆڕی بانکی تێیاندا جێگیرە.