سەردێڕ:

‎ محەمەد شیاع: کەمتر پشت بە نەوت دەبەستین و کەرتەکانی دیکە چالاک دەکەین

PM:10:19:15/04/2023

2020 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پشت بەستن بە نەوت وەک سەرچاوەی داهات کەمدەکەنەوە.


نوسینگەی محمەد شیاح سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە کۆبوونەوەکە هەریەکە لە شاخەوان عەبدوڵا و موحسین مەندەلاوی جێگرەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان و چەدن ئەندامێکی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەبوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گفتگۆ لەسەر بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجە کراوە و توێژینەوە لەسەر گرنگی پێکهێنانی ئەو پڕۆژە یاسایە کرد بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژە سەرەکییەکان بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو تاوەکو ئاسانکاری بۆ بنیادنانی پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری.

راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، لە کۆبووەنەوەکە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لە بودجەی ئەمساڵی عێراق ئابوری عێراق ئازاد دەکرێت و پشتبەستن بە نەوت کەمدەکرێتەوە و سەرجەم کەرتەکانی دیکەی کشتوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتوگزاری چالاک دەکرێن.

ئەندامانی لیژنەی دارایی چەند خاڵێکیان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە خستەڕوو و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە گرنگ هەژمارکرا و لە هەماهەنگی و هاوکاری یەکدی بۆ گەیشتن بە دڵنیایکردنەوە لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیان بەردەوامە.













گەلەری