سەردێڕ:

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت

PM:07:33:15/04/2023

3361224 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، راپۆرتی لیژنەی دارایی پەیوەست بە رەشنووسی یاسای بودجەی گشتییەکان پێگەیشتووە.


ئەمڕۆ شەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان راپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی پێگەیشتووە کە تایبەتە بە رەشنووسی یاسای بودجەی گشتی.

مەندەلاوی ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ دەست بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی بودجە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ی ٣ی ٢٠٢٣ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ی پەسەندکرد و دوای ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق شەوی ٥ی نیسان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراو دواتر پڕۆژە یاساکە درایە دەست لیژنەی دارایی.

هاوکات، بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بە ١٩٨ ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و تیایدا پشکی هەرێم بە رێژەی ٪١٢.٦٧ جێگیرکراوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار و بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار جێگیرکراوە.













گەلەری