سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

AM:10:43:15/04/2023

54852 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بەپێی نرخی دۆلار لەمڕۆدا، بەراورد بە پێنجشەممە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.

لە هەفتەی رابردوو نرخی دۆلار لە بازاڕەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٥٠ هەزار دینارەوە بووە ١٤٢ هەزار دینار.

لەوبارەیەشەوە، مەزهەر محەمەد راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، بەم زووانە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دەبێت بە ١٣٥ هەزار دینار.

لەسەر ئاستی جیهانیش، داتاکانی هەڵئاوسانی ئابوری ئەمریکا کاریگەری لەسەر دۆلار هەبووە و دابەزیوە و پێشبینی دەکرێت بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا توندکردنەوەی دارایی رابگرێت لە دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو رێژەی سوودی بانکەکانی زیادکرد.













گەلەری