سەردێڕ:

وێنە.. بومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلە؛ ئیندۆنیزیای هەژاند

PM:07:25:14/04/2023

3160 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای جیۆفیزیای ئەمریکی رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر کەناراوەکانی دەریای باکوری دورگەی جاوەی لە ئیندۆنیزیا هەژاند.


پەیمانگای جیۆفیزیای ئەمریکی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و ترسی درووستبونی تسۆنامی لەو ناوچەیە هەیە.

لایخۆشییەوە، ئاژانسی جیۆلۆجی ئیندۆنیزیاش رەتی دەکاتەوە لە دوای روودانی بومەلەرزەکە تسۆنامی رووبدات. دەشڵێت، "قوڵایی بومەلەرزەکە ٥٩٤ کیلۆمەتر بووە."

باسی لەوەشکردووە، چەقی بومەلەرزەکە زیاتر لە ٩٦ کیلۆمەتر لە شاری توبانەوە دوور بووە و ١٥٧ کیلۆمەتر لە شاری سورابایا دوور بووە کە دووەم گەورەترین شارە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە ئیندۆنیزیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٠ بومەلەرزە لە وڵاتی ئیندۆنیزیا روویدا کە بەهێزترینیان حەوت پلەی رێختەر بووە.
A strong earthquake shook Indonesia #video
Strong quake strikes off Indonesia's Java Island | Free Malaysia Today (FMT)

Strong earthquake shakes parts of Indonesia; no casualties reported - Pakistan Observer












گەلەری