سەردێڕ:

بەفر لە چەند پارێزگایەکی باکوری کوردستان باری و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە

PM:03:15:14/04/2023

3344 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکى بەفربارین چەند شارێکى باکورى کوردستانى گرتووەتەوەوە و بەهۆیەوە لە پارێزگاکانى وان و قەرس ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە.


ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا بڵاویکردەوە، لە پارێزگای قەرس بەهۆی چڕیی بارینی بەفرەكه‌وە رێگای سەرەکی سەلیم-گۆلە بە رووی هاتوچۆدا داخرا. تیمەکان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکانی ناوچەکە.

باسى لەوەشکردووە، لە رێگای گشتیی قەرس-دیگۆریش بەفر و تەمومژ بە چڕی کاریگەری هەبوو. بەهۆی تەمومژەوە مەودای بینین تا ١٠ مەتر کەمبوویەوە و ئاستەنگی بۆ شۆفێران درووستکرد.

هاوکات لە پارێزگاى وانى باشورى رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتەش بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆرەوە ئاستەنگى هاتوچۆ بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروستبووە.













گەلەری