سەردێڕ:

دوای دوو رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی تەرمی ئەو سەربازە عێراقیە دۆزرایەوە کە ئاو بردبوی

AM:11:59:14/04/2023

2224 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، تەرمی ئەو سەربازە عێراقیە دۆزرایەوە کە دوو رۆژ لەمەوبەر بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە ئاو بردی.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، لە سنوری ناحیەیی لەیلان تەرمی ئەو سەربازە عێراقییە دۆزرایەوە کە لە سنوری بەنداوی شیرین لەگەڵ دوو سەربازی دیکە ئاو بردبوی.

ئەو سەربازانە سەر بە لیوای ٤٥ی سوپای عێراق بوون و بەهۆی بارانی بەهێزەوە ئۆتۆمبێلەکەیان ئاو بردی و سەربازێکیان توانی خۆی رزگار بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکە دوو رۆژ پێش ئێستا لە نزیک گوندی تەرجیلی سەر بە ناحیەیی لەیلان لە پارێزگای کەرکوک روویدا کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لیوای ٤٥ی سوپای عێراق ئاو بردی و سێ سەربازی تێدابوو.



سۆران محمەد – کەرکوک













گەلەری