سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوێک لەسەر دۆسیەی دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی پنتاگۆن

PM:11:43:13/04/2023

13728 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت هێزێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا "ئێف بی ئای" و پۆلیسی فیدڕاڵی گومانلێکراوێک بە تۆمەتی دزەپێکردنی چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" دەستگیردەکەن.


میدیا ئەمریکییەکان گرتەڤیدیۆییەکەیان بڵاوکردووە و ئاماژەیان بەوەدا، نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەو باوەڕەدایە پڕۆسەی دزەپێکردنی بەڵگەنامەکان ئەندامێکی پاەسوانی نیشتیمانی لەپشتەوەبێت.

تۆڕی راگەیاندنی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پۆلیسی فیدڕاڵی کەسێکیان لە ویلایەتی ماساچۆستس دەستگیرکردووە کە پانتۆڵێکی سێچارەکی لە پێدابووە و لەدواوە دەستیان بەستووەتەوە و خستوویانەتە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە کە هیچ لۆگۆیەکی پێوەنییە.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، دزە پێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان تاوانێکی بەمەبەستداربووە.

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئێف بی ئای و پۆلیی فیدڕاڵی کەسێکیان دەستگیرکردووە کە سەربازە لە هێزەکانی ئاسمانی پاسەوانی نیشتیمانی ئەمریکا.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، ئە کەسەی دەستگیرکراوە گەنجە و سەربازە و ناوی "جاک تیکسیرا"یە و تەمەنی ٢١ ساڵە و سەرپەرشتیاری کۆمەڵێک چاتکار و یارییە ئەلیکترۆنییەکانی کردووە و لە چەند مانگی رابردوودا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دزەی کردووەتە ناو بەڵگەنامەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا.

راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەشداوە، گەنجەکە سەرپەرشتیاری گروپێکی تایبەتی کردووە لە ئینتەرنێت کە بە Thug Shaker Central ناسراوە و لە ٢٠ بۆ ٣٠ ئەندام پێکدێت کە زۆرینەکان گەنج و مێردمنداڵن.

رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکێک لە گروپی Thug Shaker Central ئاشکرای کردووە، یەکێک لە گروپەکە دەناسێت کە بۆماوەی سێ ساڵە خەریکی دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانە و ناوی O.Gیە و بەتەمەن لە زۆرینەی ئەندامانی گروپەکە گەورەترە.

یەکێکی دیکە لە ئەندامانی گروپە ئاشکرای کرد، ئە O.G بەهۆی پۆست و پلەکەیەوە لە ریزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی ئەمریکا رێگەپێدراوبووە تا بتوانێت سەردانی بەشی بەڵگە نهێنییەکان بکات.

هاوکات، ئەندامانی گروپەکە ناوی سەرکردەی گروپەکەیان ئاشکرا نەکرد، بەڵام بە گوێرەی زنجیرەی بەڵگە ژمارەییەکان کە رۆژنامەی زە تایمزی ئەمریکی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەدەکەن بۆ فڕۆکەوانی "تیکیسرا".

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە نزیکەی ١٠٠ بەڵگەی نهێنی کە لێی نووسراوە "زۆر نهێنی" و وا دەردەکەوێت کە لەلایەن سوپای ئەمریکی و دەزگای هەواڵگرییەوە ئامادەرکابن و هەڵگری زانیارییە دەربارەی جەنگی سنووری باخموت لە ئۆکرانیان دزەیانپێکراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە.

دوابەدوای ئەوەش، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی نووسراوە نهێنییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای لە سەکۆی دیسکۆرد دەزەپێکردووە و بڵاویکردوونەتەوە گەنجێکە لە بیستەکانی تەمەنیدایە و لە بنکەیەکی سەربازی کاری کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گەنجە نووسراوەکانی لە گروپ چاتێکی دیسکۆرد بڵاوکردووەتەوە کە لە ٢٠ کەس پێکهاتبوون گروپەکەیان ناوی لێنرابوو "خۆشەویستی هاوبەش بۆ چەک و جبەخانەی سەربازی."

ئەمڕۆش، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە ئیرلەندا رایگەیاند، نیگەرانە لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان.

وتیشی، "ئاگادارنیم لەوەی بەڵگەنامەکان پەیوەندییان بەو دۆخەوەبێت کە لە ئێستادا دەگوزەرێت یان نا".













گەلەری