سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: ئامادەکارییەکانی پێدانی سێیەم سەبەتەی خۆراک تەواو بووە

PM:02:51:13/04/2023

2340 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی پێدانی سێیەم سەبەتەی خۆراک تەواو بووە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئامادەکارییەکانی پێدانی سێیەم سەبەتەی خۆراک بە هاوڵاتیان تەواو بووە و ماددە خۆراکییەکانیش لە هەشت ماددە پێکدێن.

باسی لەوەشکردووە، ماددەکانی سێیەم سەبەتەی خۆراک لەرووی جۆر و بڕەکەیەوە بۆ هەرکەسێک پێکدێت لە یەک کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، سێ کیلۆگرام برنج، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە، نیوکیلۆ گرام نیسک و نیو کیلۆگرام لەتکەنۆک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ئەسیر داود سەلمان ئەل غەریری وەزیری بازرگانی رایگەیاند، کارمەندانی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە بەغدا و لقەکانی دیکەی پارێزگاکان بەردەوامن لە دابینکردنی کەلوپەلەکانی سەبەتەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان لەسەر ئاستی ناوەندی پارێزگا و قەزا و ناحییەکانیش.













گەلەری