بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا کۆبوونەوە و بانکی ناوەندی داوای کرد پشتیوانیان بکەن لە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەهای بەرزی دۆلار و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش ئامادەیی خۆی دەربڕی.
بانکی ناوەندی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شاندی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پشتیوانیکردنی عێراق لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی بەهای دۆلار کرد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
شاندی عێراق پێکهاتبوون لە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و تەیف سامی وەزیری
دارایی عێراق و چەدن ئەندامێکی ئەو دوو دامەزراوەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەشداریکردنی عێراق لە بەرنامەیەک کە پشتیوانی تەکنیکی و
راوێژکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەخۆ بگرێت لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازی بۆ بەدەستخستنی
سەقامگیری دارایی و نەختینەیی.
باس لەوەشکراوە،
شاندی دارایی و بانکی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رێککەوتن لەسەر ئامادەکردنی
رەشنووسێک لەسەر ئەو بەرنامەیە و جێبەجێکردنی لە رۆژانی داهاتوو.
روونیشیکردەوە،
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی داوای پشتیوانیکردنی بانکەکەی کردووە لەو رێکارانەی
لە کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار گرتوویانەتە بەر وپشتیوانیکردن لە رێککەوتنی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە پەرلەمانی
عێراق لە ساڵی ٢٠٠٨ پەسەندی کردووە.
لە دوای کۆبوونەوەکە،
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و براین نێلسۆن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆیان
کرد و ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە کۆنترۆڵکردنەوەی نرخی دۆلار
دەربڕی.