سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:46:11/04/2023

3608 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار هەزار و ٦٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ١٩١ ملیۆن و ٥١٠ هەزار و ٩٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش، ١٤٥ ملیۆن و ١٠ هەزار و ٩٨ دۆلاری بەشێوەی هەناردە و ٤٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختینەی فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو و بەردەوام روو لە دابەزین بوە و بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٥٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٤٧ هەزار دینار دابەزیوە و بەوەش زیاتر لە ١٠ هەزار دیناری لە بەهاکەی لەدەستداوە.

لایخۆشیەوە، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەدا، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت و بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.













گەلەری