سەردێڕ:

وەتسئاپ بۆ گەیاندنی هەواڵە نوێیەکان بە بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکی نوێ زیاد دەکات

PM:04:14:11/04/2023

2784 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مێتا دەیەوێت هاوشیوەی تێلەگرام خزمەتگوزاری کەناڵی هەواڵی لە بەرنامەی وەتسئاپسدا زیاد بکات و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران بکات لە کاتی بەشداریکردن لەو کەناڵانەدا.


هەرچەندە، وەتسئاپ لە رکابەریکردنی لەگەڵ تێلەگرامدا لە رووی بەکارهێنەرانەوە توانیویەتی رکابەرییەکە بباتەوە، بەڵام تاکە خزمەتگوزاری کە بەکارهێنەرانی وەتسئاپ لێی بێنەشن کەناڵە هەواڵی و جۆراوجۆرەکانە کە لە تێلەگرامدا هەیە.

کۆمپانیای مێتا دەیەوێت ئەو خزمەتگوزارییە بە زیادکردنی ئاسانکاری و تایبەتمەندی نوێ و جیاوازەوە بۆ وەتسئاپ زیاد بکات تاوەکو بەکارهێنەرانی روو لە بەرنامەکانی دیکە نەکەن.

خزمەتگوزارییە نوێیەکەی وەتسئاپ ناوی کەناڵی وەتسئاپ دەبێت و بەکارهێنەران دەتوانن بەشێوەیەکی بەردەوام بەشداری تێدا بکەن تاوەکو زانیاری هەواڵییان دەستبکەوێت، لە ئێستادا ئەو خزمەتگوزارییە لەژێر تاقیکردنەوەی کۆمپانیای مێتادایە.

تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزارییەکانی کەناڵی وەتسئاپ:

١. بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی و بە تەنها گەڕان بۆ ناوی کەناڵەکە بەشداری تێدا بکات و پێویستی بە لینکی بەشداری نییە.

٢. رێگە بە خاوەنی کەناڵەکە دەدات ئەو بەشداربووانە هەڵبژێرێت کە دەتوانن لە کەناڵەکەدا نامە بنێرن.

٣. کاتێک بەکارهێنەر بەشداری لە کەناڵێکدا دەکات ناتوانێت ئەو بەکارهێنەرانەی دیکە ببینێت کە لە هەمان کەنالدا بەشدارن.













گەلەری