سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:02:06:11/04/2023

25604 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتا جیهانییەکانی بازاڕی زێڕ بەهای ئۆنسەیەک زێر بە دوو هەزار و چوار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو لە بەرزیدا جێگیرە.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای کیلۆگرامێک زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ٦٤ هەزار و ٤٤٤ دۆلارە و یەک گرام بە ٦٤ دۆلار و چوار سەنتە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە لایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە و هەفتەی رابردوو ئەو بانکە رێژەی سوودی ٢٥ خاڵ بەرزکردەوە، بڕیارەکەش نیگەرانی بازرگانان و خراپی دۆخی دراوی لە ئەمریکالێکەوتەوە.

نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە













گەلەری