سەردێڕ:

بایدن خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ کاندید دەکاتەوە

AM:08:57:11/04/2023

2048 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دووبارە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ کاندید دەکاتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پلانیان بۆ چوونەوە ناو هەڵبژاردن داناوە، بەڵام لە ئێستادا ئامادەنین رایبگەیەنن.

پێشتریش، ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری نیویۆرک مەگەزین، هەڵسەنگاندنی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤ کرد و رایگەیاند، پێی وایە کاتێک جارێکی دیکە دەچێتەوە ناو کێبڕکێی سەرۆکایەتییەوە و سەردەکەوێت.

وتیشی، پێشتر بڕیاری خۆمم لەسەر ئەم بابەتە داوە.

رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ٥٩یەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە رێوەچوو تیایدا، بایدنی تەمەن ٨٢ ساڵ، توانی سەرکەوتن بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەدەستبهێنێت و بووە ٤٦ـەم سەرۆکی ئەمریکا لەسەر لیستی دیموکراتەکان.













گەلەری