بەگوێرەی زانییارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان کەسێک گیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی کۆرنیشی پارێزگای کەرکوک لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێرێکیان کە تەمەنی ٣٧ ساڵە گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی دیکەش
کە تەمەنی ١٨ ساڵە بە سەختی بریندرابووە.
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە لەنێوان دوو
ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم دەبلیو و تۆساندا بووە.
رووداوەکانی
هاتوچۆ لە عێراق و هەرێم ساڵانە دەبنە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەس و هاتوچۆ هۆکارەکەی
بۆ پابەندەبوونی بەشێکی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێنێتەوە و بەشێکیش لە
هاوڵاتیان هۆکارەکەی بۆ خراپی دۆخی رێگا و بانەکان دەگێڕنەوە.