سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەکرا؟

PM:06:16:10/04/2023

95740 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٩٠٠ دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و لە کاتی داخستنی بازاڕیشدا بە ١٤٢ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٤ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو بەوەش لە بەراوردی نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا بەهای دۆلار زیاتر لە هەزار دینار دابەزیوە.

هاوکات ئەمڕۆ، بانکى ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢١٣ ملیۆن دۆلارى خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٣٠ ملیۆنى بە نەختینەیی و ١٨٢ ملیۆنیشى بەشێوەى هەناردە بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی شەش مانگە دۆلار هێندەی ئێستا دانەبەزیوە و زیاتر لە سێ هەفتەیە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و زیاتر لە ١٠ هەزار دیناری بەهاکەی لەدەستداوە و چاوەڕوان دەکرێت بەهای دۆلار ١٣٠ هەزار داببەزێت کە نرخی فەرمی دیاریکراوی بانکی ناوەندی عێراقە.

بانکی ناوەندی عێراقیش لەوبارەیەوە دەڵێت، نزمبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەستە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ یەکسانکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکان لەگەڵ نرخی دۆلار لە بانکی ناوەندی.

پێشتریش، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەدا، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو کاریگەرییەکانی دەردکەوێت و بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.













گەلەری