سەردێڕ:

عێراق ماوەی ٤٥ رۆژی دایە سەرجەم کرێکارە بیانییەکان

PM:08:02:09/04/2023

15356 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی گشتی عیراق داوا لە کرێکارە بیانییەکان دەکات لە ماوەی ٤٥ رۆژی داهاتوودا سەردانیان بکەن بە مەبەستی پێدانی ڤیزا پێیان و ئەگەر سەردانیان نەکەن ئەوا خۆیان و سەرپەرشتیارەکانیان تووشی رێکاری یاسایی دەبن.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی نشینگەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، رەزامەندی لە وەزارەتی ناوخۆ وەرگیراوە بۆ گونجاندنی باری یاسایی ئەو کرێکارە بیانیانەی لە عێراقدان و تا ئێستا خاوەنی بەڵگەنامەی نشینگەی عێراقی نین.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو ئەو کرێکارە بیانیانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ڤیزایان پێدەدرێت و لەسەریان پێوسیتە لە ماوەی ٤٥ رۆژی داهاوتوو سەردانیان بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگە لە پارێزگاکانی عێراق نەکەن ئەوا کرێکارە بیانییەکە و ئەو عێراقییەی سەرپەرشتی دەکات رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ٧٣ کەسیان بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای ژمارە ٧٦ی نشینگەی بیانییەکانی ساڵی ٢٠١٧ دەستگیرکردووە.













گەلەری