سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا داهات

PM:06:02:09/04/2023

74760 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی دوو هەزار ٨٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

 

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم نزمبووەنەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەک لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٥٠ هەزار دینارەوە بۆ ١٤٤ هەزار دینار دابەزیوە.

پێشتر بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی نیساندا بەهای دۆلار نزمدەبێتەوە هێز دەگەرێتەوە بۆ دیناری عێراقی و چەند رێکارێکیان جێبەجێکردووە و لە مانگی نیساندا کاریگەرییەکانی بەدەردەکەوێت.


 













گەلەری