سەردێڕ:

٢٠ ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسدا تێپەڕی

PM:04:23:09/04/2023

2940 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای راگەیاندنی پرۆسەی ئازادی عێراق و هاتنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسدا لە عێراق تێدەپەڕێت.


ئەمڕۆ رێکەوتی ٩ی نیسان ٢٠ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادی عێراق و روخانی رژێمی بەعس بەسەرۆکایەتی "سەدام حسێن" لە عێراق تێدەپەڕێت لەدوای ئەو رۆژەوە گرفتەکان و سەرەتای سەردەمێکی خوێناوی لەعێراقدا سەریان هەڵدا.

لەئێستادا عێراق هەندێک ئارامی رێژەیی بەخۆیەوە دەبینێت، بەلام هێشتا زۆرێک لە عێراقییەکان ئەو رۆژانەیان وەک یادەوەرییەکی سەخت لەبیرماوە.

سەرچاوە نافەرمییەکان باسیان لەوەکردووە، دوای کەوتنی رژێمەکەی، سەدام حسێن دووجار سەردانی بەغدای کردووە کە لەجاری یەکەمدا لە ١١ی نیساندا دوو رۆژ دوای کەوتنی رژێمەکەی سەردانی فەلوجەی کردووە، دواتر لە بەرواری ١٩ی تەموزدا و چوار مانگ دوای کەوتنی شارەکە سەردانی بەغدای کردووە و هەوڵی ورە پێدانی سەربازە عێراقییەکانی داوە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکاندا.

هاوکات، بە بیانوی هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ لە عێراقدا ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان بۆ سەر عێراق دەستپێکرد بەڵام هیچ جۆرە چەکێک لەعێراقدا نەدۆزرایەوە.

دوای هێرشەکان ١٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی و ٤٠ هەزر سەربازی بەریتانی هاتنە ناو خاکی عێراق و دوای سێ هەفتە لەبەرواری نۆی نیسانی ٢٠٠٣دا شاری بەغدا کەوتە دەست هێزەکانی ئەمریکا. چەند کاتژمێرێک پێش راگەیاندنی کەوتنی رژێمەکەی سەدام حسێن لەناوچەی ئەعزەمییە دەرکەوت کە چەندین عێراقی دەوریان گرتبوو دروشمیان بەسەردا دەوتەوە.

دواتر، بەرلە دۆزینەوەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە سەدام حسێن بۆماوەی هەشت مانگ بێسەروشوێن بوو دوای ئەوەی دۆزرایەوە و دەستگیرکرا لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦ لەسێدارەدرا.













گەلەری