وەزارەتى پەروەردەى عێراق بڕیاریدا، زیاتر لە ٦٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ بە شێوەی هەمیشەی دابمەزرێنێت.
فەلاح قەیسی بریکاری کارگێڕی وەزارەتی پەروەردە بە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی ١٧١ هەزار وانەبێژ ٦٠ هەزار و ٧٣ ـیان دەکرێن بە هەمیشەیی و رێکارەکانی دامەزراندنیان دەستی پێکردووە.
وتیشی، وانەبێژە نوێیەکان لەسەر میلاکی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رەسافەی
دووم و کەرخی سێیەم زیقار و واست و میسان دەکرێن بە هەمیشەیی.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
چەندان ساڵە وانەبێژانی هەرێم داوای دامەزراندن دەکەن بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی
هەرێم بە بیانووی نەبوونی پارەی پێویست وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە و
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم باس لەوەدەکەن، ئەوان کۆڵەکەی پرۆسەی خوێندنن لە
هەرێم بەڵام حکومەت بەها بە داواکارییەکانیان نادات.