سەردێڕ:

بۆچی ئەمریکا ژێر دەریاییە ئەتۆمییەکەی ئاڕاستەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرد؟

PM:02:44:09/04/2023

6024 جار خوێندراوەتەوە

هێزی دەریایی ئەمریکا ریگەیاند، بەهۆی گرژییەکانیان لەگەڵ ئێران و بە مەبەستی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، ژێر دەریاییەکیان ناردووەتە کەنداو کە لە توانایدایە ١٥٤ موشەکی جۆری تۆماهۆک هەڵبگرێت.


تیموسی هۆکینز وتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ژێر دەریاییەکە بە وزەی ئەتۆم کاردەکات و رۆژی هەینی لە رێگەی نۆکەندی سوێسەوە چووتە نێو کەنداوی عەرەبی.

باسی لەوەشکردووە، ژێر دەریاییەکە لە گەرووی هورمز لە کەنداوی فارس جێگیر کراوە و ٢٠٪ـی ئەو کەشتییانەی نەوت هەناردە دەکەن بەو گەرووەدا تێپەڕ دەبن و ئەو موشەکەی ژێر دەریاییەکە لە توانایدایە هەڵیبگرێت دەتوانێت لە دوری دوو هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر ئامانجەکەی بپێکێت.

بەپێی زانیارییەکانی میدیا جیهانییەکان ئەو جۆرە موشەکەی لە ژێردەریاییەکەدا هەیە، لەساڵی ٢٠٠٣دا و لە جەنگی پرۆسەی رزگارکردنی عێراقدا بەکارهاتووە، هاوکات لە ساڵی ٢٠١٨ لە سوریا دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بەکارهاتووە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، دوێنێ هێزی دەریایی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ژێردەریاییەکی ئەتۆمیان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە کە توانای هەڵگرتنی موشەکی رێنماییکراوی هەیە و بەم نزیکانە دەگاتە بنکەی بەلەمی ئەمریکا لە بەحرەین.













گەلەری