سەردێڕ:

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا؛ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:10:00:09/04/2023

61016 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٢٥٠ دینار دابەزیوە.


لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار لە بازارەکانی هەرێم و عێراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بانکی ناوەندی عێراقیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "نزمبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەستە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ یەکسانکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکان لەگەڵ نرخی دۆلار لە بانکی ناوەندی."

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەدا، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو کاریگەرییەکانی دەردکەوێت و بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.













گەلەری