سەردێڕ:

پەرلەمانتارێكی عێراق کێشەیەکی ناو بودجەی گشتی ئاشکرا کرد

PM:11:55:08/04/2023

4160 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، ئەو شایستە داراییانەی بۆ پارێزگاکان لە بودجەی ئەمساڵدا تەرخانکراوە کەمە و هەندێک لە پارێزگاکانی وەک دیالە پێویستیان بە پشتیوانی دارایی زیاترە و پێویستە پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکانی پێشوو بەکاربهێنرێت نەک پڕۆژەی نوێی پێ دروستبکرێت.


محەمەد بەیاتی پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یاسایی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجامداوە و بەپێی ئەو بەندەکانی ناو بودجە بێت کارپێکردنی پڕۆژەیاسایە نایاب بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، سێ پرسیار لەبارەی بودجەی گشتی بەدیکراوە لە کاتی خوێندنەوەی یاسایی پڕۆژە یاسای بودجە یەکەمیان کەمی رێژەی شایستە داراییەکانی تایبەت بە پارێزگاکانە.

دەشڵێت، بۆ پارێزگای دیالە تەنها ١٢٢ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و ئەو بڕە پارەیەش هاوتای پێویستیی راستەقینەی دۆسیەکانی گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە سەرەکییە تایبەتاکان نییە و لە ئێستادا پارێزگای دیالە بە چەند قەیرانێکدا تێپەڕ دەبێت لە ناویاندا قەیرانی ئاو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی لە بڕیاری دابینکردنی بڕە پارەی تایبەت بە تەواوکردنی پڕۆژەکانی پێشوو لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەکەن، بەڵام ئەگەر ئەو بڕە پارەیە بۆ پڕۆژە نوێیەکان بێت ئەوا کارەسات دروست دەکات.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوو پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا خوێندنەوەی یاسایی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامدا، بودجەی ئەمساڵێ عێراق یەکێکە لە بودجە زەبەلاحەکانی مێژووی ئەو وڵاتە و قەبارەکەی لە نێوان ١٧٠ بۆ ٢٠٠ ترلیۆن دینارەدایە.

پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ١٢.٦٧٪ە ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە تەواوی لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەسەر پرسی بودجە رێککبکەوێت ئەوا سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە موچەی هاوڵاتییان لە هەرێم چارەسەر دەبێت.













گەلەری