سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:47:08/04/2023

49900 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٨٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵە پێوەکرا، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.

لە ماوەی هەفتەی رابردوو نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو رووی نزمبوونەوە کردووە و بانکی ناوەندی عێراقیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "نزمبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەستە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی."

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەدا، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو کاریگەرییەکانی دەردکەوێت و بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.













گەلەری