ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی "قیامە" رۆژانی یەکشەممە و دووشەمەی ئەم هەفتەیەی بۆ کریستیانەکان کردە پشوو.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لەم هەفتەیەدا بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی کریستیان ئەوەش بەبۆنەی جەژنی "قیامە"وە.
ئەم جەژنە لای کریستیانەکان
بە دووەمین جەژن دادەنرێت لە دوای جەژنی لەدایکبونی مەسیح.
هەروەها، جەژنی قیامە لای شوێنکەوتوانی ئاینی مەسیحی واتە
زیندوبونەوە وهەستانەوەی مەسیح دوای لە خاچ دانی و کریستیانەکان دوای ٥٠ رۆژ لە بەرۆژووبوون
جەژنەکە ئەنجام دەدەن.
هاوکات، کریستیانەکان لە کڵێساکان
نوێژ دەکەن و دوعا دەکەن وە کۆمەڵێک نەریتی تایبەت بەم جەژنە ئەنجام دەدەن کە بریتین
لە دانانی خاچ و دانانی هێلکەی رەنگاو رەنگ.