سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی

PM:01:55:08/04/2023

7452 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتا جیهانییەکانی بازاڕی زێڕ بەهای ئۆنسەیەک زێر بە دوو هەزار و حەوت دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ٢٣ دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان دابەزیوە و لە هەرێمی کوردستانیش بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە دابەزیوە. لەلایەکی دیکەوە دابەزینی بەهای دۆلاریش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ داناوە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە لایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە و هەفتەی رابردوو ئەو بانکە رێژەی سوودی ٢٥ خاڵ بەرزکردەوە، بڕیارەکەش سەرەڕای نیگەرانی بازرگانان و خراپی دۆخی دراو بوو لە ئەمریکا.

نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٥ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٤٥ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٠ هەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٥ هەزار دینار













گەلەری