سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: نرخی خۆراک لە جیهاندا دابەزیووە

PM:01:59:07/04/2023

3556 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خۆراک و کشتوکاڵ ناسراو بە "فاو" رایگەیاند، نرخی ماددە خۆراکییەکان لە جیهاندا دادەبەزێت. دەشڵێت، "ماوەی١٢ مانگە نرخی خۆراک بەردەوامە لە دابەزین بەشێوەیەک بەڕێژەی ٢٠.٥٪ دابەزیووە".


رێکخراوی فاو لەنوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، نرخی خۆراک ماوەی ١٢ مانگە بەردەوام لە دابەزیندایە و بەرێژەی ٢٠.٥٪ بەروارد بە ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ دابەزیوە لە کاتێکدا کە ئۆکرانیا روبەڕووی جەنگ بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمی خواست و رێککەوتنی ئۆکرانیا بۆ هەناردەی گەنم هۆکاری دابەزینی نرخی خۆراکە و سەرەڕای ئەوەش هێشتا ئەو نرخە بەرگرانییە لەسەر ئەو وڵاتانی کە دۆخی داراییان قورسە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا و کەرەنتینەکردنی جیهان و گرتنەبەری رێکاری توند لەلایەن وڵاتانەوە نرخی خۆراک بەرزبووەوە.

لە سەرەتای ٢٠٢٢ بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە و دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم هەناردەکردنی گەنم و دانەوێڵە و زەیت و بەرهەمەخۆراکییەکانی ئۆکرانیا و روسیا جارێکی دیکە نرخی خۆراک بەرزبووە ورێکخراوەکان و پسپۆڕان هۆشدارییاندا لە دروستبوونی قەیرانی خۆراک لە جیهاندا.













گەلەری