بەرپرسانی دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسراو بە ناسا رایانگەیاند، یەکەمین تیمی ئاسمانی سعودی کە یەکێکیان ژنە لە رێکەوتی ٨ی مانگی ئایار لە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتییەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرێدەکەون.
رەیانە بەناوی، توێژەرێکی بواری نەخۆشییە شێرپەنجییەکانە و یەکەمین ژنە سعودییە کە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرێبکەوێت و عەلی قەرەنی کەشتیوانیش هاوشانی ئەو لە گەشتەکەدا بەشدار دەبێت.
بیگی ویتسن کەشتیوانێکی دەزگای ناسایە و
پێشتریش سێ جار گەشتی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامداوە و یەکێکە لە ئەندامەکانی شاندی
بۆشایی ئاسمانی سعودیە و جۆن شۆڤنەریش بەڵێندەرێکی ئەمریکییە و سەرپەرشتی گەشتەکە
دەکات.
شاندە سعودییەکە ناوی لێنراوە "ئەی
ئێکس ٢" بە مووشەکێکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە جۆری "فالکۆن ٩" لە
رێکەوتی ٨ی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە ناوەندی کێنیدی ئاسمانییەوە لە ویلایەتی فلۆریدای
ئەمریکا بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرێکدەکەوێت.
پێش ئەمانیش، شاندی یەکەم بە ناوی
"ئەی ئێکس ١" کە سێ کەشتیوانی ئاسمانی بوون لە مانگی نیسانی ساڵی
رابردوو بەرەو بۆشایی ئاسمانی بەرێکەوتن و بۆ ماوەی دوو هەفتە مانەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر لە سعودیە ژنان
لەچەندین مافی سەرەتایی وەک شۆفێری کردن و وەرگرتنی پۆستی باڵا و دەنگدان و خۆ
کاندیدکردن بێ بەشکرابوون، بەڵام لە چوارچێوەی بەرنامەنوێیە ستراجیتییەکەی محەمەد
بن سەلمان شازادی جێنیشینی ئەو وڵاتە دەرفەتی زیاتری بۆ ژنان رەخساند تا بتوانن
بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە بەرەوپێشبردنی کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سعودی بکەن.