بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و زریان و گەردەلولە بەفرینەوە رووی لەکەنەدا کردووە لانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتیش بێ کارەبابوون.
لە هەرێمی کویبیک بەهۆی زریان و بەفر و بارینی بارانی بەستووەوە دوو هاوڵای گیانیان لەدەستداوە و کارەبای زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی بڕاوە.
هاوکات، لە هەرێمی ئۆنتاریۆ نزیکەی ١١٠ هەزار هاوڵاتی کارەبایان بڕاوە بەهۆی
ئەو شەپۆلی زریان و بەفربارینەی رووی لەناوچەکە کردووە.
لە هەردوو هەرێمی کیوبیک و ئۆنتاریۆ نزیکەی نیوەی دانیشتوانی کەنەدایان
تێدا دەژی کە بریتییە لە ٣٩ ملیۆن هاوڵاتی.
سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕاندنەوەی تەزوی کارەبان بەو
ناوچانە، بەڵام بەهۆی ناجێگیری رەوشی کەشوهەواوە پێدەچێت تا چەند رۆژێکی دیکە ئەو
ناوچانە بێ کارەبا بمێننەوە. واتە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە جەژنی
هەستانەوە بە بێ بوونی تەزوی کارەبا بەسەردەبەن.