سەردێڕ:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیاسایی بودجە دەستی پێکرد

PM:11:23:05/04/2023

8384 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٣٥ پەرلەمانتار بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیاسایی بودجە دەستی پێکرد.


دوای ئەوەی لە ١٣ـی ئادار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسایی بودجەی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد؛ سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاڕاستەی لیژنەی دارایی کرد و ئەمشەو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکریت.

 

لە پاش خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیاسای بودجە ئاڕاستەی لیژەن تایبەتمەندەکان دەکرێت و پاشان لە خوێندنەوەی دووەم ئەگەر ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارەکان لە دانیشتنەکەدا تەواو بێت دەنگانی لەسەر دەکرێت و ئەگەریش کێشەی یاساییش بۆ پرۆژەیاساکە دروست نەکرێت لە دخوێندنەوەی دووەمدا پەسەند دەکرێت.

بودجەی ئەمساڵی عێراق گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عێراقدا و بڕەکەی ١٩٨.٦ ترلیۆن دینارە بو پشکی هەرێم تێیدا بە ١٢.٦٧٪ جێگیر کراوە.

لە پرۆژەیاسایی بودجەدا نرخی هەر دۆلارێک بە هەزار و ٣٠٠ دینار و هەر بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار جێگیر کراوە.


 













گەلەری