لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەهاکەی دابەزی.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و ٢٧١ ملیۆن و ٩٣٣هەزار و ٣٢٤ دۆلاری خستەڕوو لەو بڕەش ٢٣٤ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ٣٢٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختینەی فرۆشتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نوری
مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،
حکومەتی عێراق بەردەوام کار لەسەر کەیسی دۆلار دەکات و لە دوو هەفتەی داهاتوو نرخی
ئەو دراوە کۆنتڕۆڵدەکرێت.
بانکی ناوەندی عێراقیش ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی دەکەن نرخی دۆلار زیاتر داببەزێت.
عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری
بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رێکارەکانی بانکی
ناوەندی جێگای گرتووە و پێشبینیدەکات دۆلار زیاتر بەهاکەی لەدەستبدات.
هاوکات راوێژکارێکی سیاسی
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دوای جەژنەوە بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەكان دەگاتە
نزیكەی هەزار و ٣٠٠ دینار بەوەش تەواو نزیک دەبێتەوە لە بەهای فەرمی دۆلار.
دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی
ئەمریکا بڕیاریدا رێژەی سوود بەرز نەکاتەوە بەهای دۆلار لە جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە
بینی و ئەمڕۆ نزمترین ئاستی تۆمارکرد.