سەردێڕ:

دوای نۆ ساڵ؛ یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی موسڵ نیشتەوە

PM:12:48:05/04/2023

3248 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی کاروباری ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگای نەینەوا بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشممە فڕۆکەیەک وەک تاقیکردنەوە لە فڕۆکەخانەی موسڵ نیشتەوە.


عەبدولوەهاب سوڵتان بەرپرسی کاروباری ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەشدا، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە ئاوەدانکردنەوە فڕۆکەخانەی موسڵ بەدی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤ بە تەواوی ئاوەدانبکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پارێزگای نەینەوا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا، یەکەم فڕۆکە وەک تاقیکردنەوە لە فرۆکەخانەی موسڵ نیشتەوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە دوای تەواوبوونی کاروبارەکانی نۆژەنکردنەوەی هێلی نیشتنەوەی فڕۆکەخانەکە ئەنجامدراوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ساڵی ٢٠٠٣ لە سەردەمی رزگاکردنی عێراق هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەخانەی موسڵیان کردە بنکەیەکی سەربازی و لە ساڵی ٢٠٠٨ رادەستی حکومەتی عێراقییان کردەوە و لە ساڵی ٢٠٠٨ دووبارە بەرووی گەشتیاراندا کرایەوە.

لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ کاتێک چەکدارانی داعش موسڵیان کۆنتڕۆڵکرد ٧٠٪ی ئەو فڕۆکەخانەیەیان وێرانکرد و لە ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای تورکی واژۆ کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی.













گەلەری