سەردێڕ:

وەزیرێکی بەریتانیا بەهۆی تیژڕەوییەوە بە ٦ مانگ قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و پێبژاردن سزادرا

AM:09:42:05/04/2023

4464 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری کۆچبەران، لە ئەنجامی دۆسیەیەک بە تۆمەتی تیژڕەوی، بە شەش مانگ قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەزار و ٦٣٩ پاوەند سزادرا.


بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە رۆژنامە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بڵاوکراوتەوە، رۆبێرت ژینرێک لە مانگی ئابی ساڵی رابردودا لە شەقامی سەرەکیی M1 کە لەندەن بە شاری لیدز لە باکووری وڵاتەکە دەبەستێتەوە بە ٤٠ میل سنووری خێرایی پێشێلکردووە.

رۆبێرت ژێنریک لە دادگا دانی بەوەداناوە کە بە خێرایی ٦٨ میل ئۆتۆمبێلی لێخوڕییەوە و لەو دادگاییەی کە لە نۆرسامپتۆن بەڕێوەدەچێت بە شەش مانگ قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەزار و ٦٣٩ پاوەند سزادرا.

ژینرێک لە ساڵی ٢٠٢١یشدا بەهۆی تیژڕەوییەوە بە ٣٠٧ پاوەند سزادرابوو.













گەلەری