سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ بە کەفالەت ئازاد کرا

PM:11:00:04/04/2023

8236 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دادگای مانهاتنی بەجێ هێشتووە و بە کەفالەت ئازادکراوە لە دوای ئەوە لەلایەن دادگای مانهاتنەوە ٣٤ تۆمەتی ئاڕاستە کرا


دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستگیرکرا و رەوانەی دادگای مانهاتن کرا، لەلایەن داواکاری گشتی ئەو دادگایەوە ٣٤ تۆمەتی ئاڕاستە کرا و دانیشتنی داهاتوو لەسەر دۆسیەی دۆناڵد تڕەمپ لە رێکەوتی ٤ی مانگی کانونی یەکەمە.

 ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کراون دەچێتە بازنەی " تاوان " بە گوێرەی دەستووری ئەمریکا و ساختەکاری لە تۆماری بازرگانی لە خۆدەگرێت.

رێگەدراوە دۆنالد ترەمپ لە رێگەی پارێزەری یاساییەوە لە دادگای مانهاتن پارێزگاری لە خۆی بکات و لە ئەگەری بڕیاردان لەسەر تۆمەتەکانی بە زنیدانیکردن یاخود هەر سزایەکی دیکە دۆناڵد تڕەمپپ دەتوانێت کەفالەت بدات لە بەرامبەر ئازادکردنی.

داواکاری گشتی دادگای مانهاتن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند،٣٤ تۆمەتی ساختەکاری بازرگانی پلە یەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی ساختەکاری بۆ شاردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی چالاکی نایاسایی دژی کاندیدەکانی هەڵبژاردەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦.

لە ماوەی رابردوودا داواکاری گشتی ویلایەتی نیویۆرک دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای بە بێدەنگکردنی ئەکتەرێکی پۆرن پێش چەند رۆژێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ تۆمەتبار کرد.


 


 













گەلەری