PM:08:31:04/04/2023
4592 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا لە کاتی سەرپێچی ئۆتۆمبێلدا دەستبەسەر ساڵانەی ئۆتۆمبێلدا ناگرێت.
زیاد قەیسی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەبەر رۆشنایی رێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە فەرمانی تارق روبەیعی بەڕیوەبەری گشتی هاتوچۆ سەرجەم مەفرەزەکان ئاگادار کراونەتەوە کە لەمەودوا لە کاتی سەرپێچیکردندا ساڵانەکەیان لە وەرنەگیرێت.
دەشڵێت، دەبێت شۆفێران بە گوێرەی مافەکانی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و
لەکاتی سەرپێچیدا تەنها پێبژاردنیان لێوەردەگیرێت، هیچ بەڵگەنامەیەکیان
لێوەرناگیرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو رێکارە
لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و کەمکردنەوەی سەردانیکرنی هاوڵاتیانە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە، محەمەد
شیاح سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە نابێت لەکاتی ئەنجامدانی هەر
سەرپێچیەکدا ساڵانە و هیچ بەڵگەنامەیەکی دیکە لە شۆفێران وەربگیرێت، بەڵکو تەنها
سزادەدرێن و پێبژاردنیان لێوەردەگیرێت.