لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی نرخەکەی ٢٠٠ دینار زیادی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند
رۆژی رابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار بەرەو
سەقامگیری دەڕوات و بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا هاوتەریبی نرخی فەرمی بانکی ناوەندی
دەکەن.
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی
عێراقیش وتی، "هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی نرخی دۆلار و
هاوتاکردنەوەی لەگەڵ بازاڕ بەردەوامە."
پێشتریش فالح داود جێگری پێشووی
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهای دۆلار
بگەڕیتەوە بۆ باری پێشووی خۆی و نرخەکەی لە بازاڕ و بانکەکان هاوتابێت.